توركیا سه‌باه‌رت به ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌ندكراوه‌كان له زیندانی ئامه‌د لیكۆڵینه‌وه ده‌كات
دوای 35 ساڵ لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی پێكهینرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌شكه‌نجه‌كانی زیندانی ئامه‌د
K24 – ئامه‌د
دوای 35 ساڵ لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی پێكهینرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌شكه‌نجه‌كانی زیندانی ئامه‌د
زیندانی له‌شكری ئامه‌د كه به زیندانی ئه‌شكه‌نجه‌ی 12ی ئه‌یلول ناسراوه و له‌و باره‌یه‌وه له مێژووی سیاسی توركیا لاپه‌ره‌یه‌كی ره‌شی تۆمار كردووه، بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشێل كردنی مافی مڕۆف له‌و زیندانه‌دا په‌رله‌مانی توركیا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا.
له كۆبونه‌وی سه‌ره‌تاییدا، سه‌رۆكی لیژنه‌كه و په‌رله‌مانتاری( ئه‌كه‌په)، ئۆرهان میرۆگلو، له باره‌ی مافی مرۆڤه‌وه گرنگیی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی شیكردهووه، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه گفتۆگۆیان له باره‌ی كورد و پرسی كورد كرد.
په‌رله‌مانتاری(ئه‌كه‌په)ی ئه‌نقه‌ره، ئایدن ئۆنال، له باهری ئه‌م لیژنه‌یه‌وه گوتی: "ئه‌م لیژنه‌یه مێژووییه، لێره‌وه ده‌بێ ئێمه له‌سه‌ر لاپه‌ره ره‌شه‌كه‌ی مڕۆڤایه‌تی، له‌سه‌ر ئێش و ئازاره‌كه‌ی راوه‌ستین، له‌سه‌ر كورد و پرسی كورد له زیندانه‌كان كار ده‌كه‌ین، به‌ڵام وه‌كو ئامێری سیاسی به‌كاریان ناهێنین".
په‌رله‌منتاری( هه‌ده‌په)، ئایشه ئاجار باشاران، گوتی: "با لێره كه‌س سیاسه‌ت نه‌كات، ئارمانجی زیندانی دیار به‌كر له ناو بردنی كوردان بوو، باوكم له ساڵی نه‌وه‌ته‌كان بۆ به قوربانی ئه‌و كوشتنكاریه نادیارانه‌ی ئه‌و زیندانه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بو كوژرا".
په‌رله‌منتاری(هه‌ده‌په) باسی له‌وه‌شكرد كه: "كرداره‌كانی زیندانی ئامه‌د بۆ كورد و پرسی كورد به ده‌سكه‌وتێكی نوێ حساب ده‌كرێ، مه‌به‌ستیش ئه‌وه نیه كه ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌كانی وه‌كو ئامرازێكی سیاسی به‌كاربهێنرێن".
دارشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د