فەرمی.. کاهیل گواسترایەوە ریزەکانی هانگژۆ گرین تاونی چینی

هەر لە چین دەمێنێتەوە

K24-پەکین

تیم کاهیل، یاریزانی بەناوبانگی ئوستڕاڵی بەفەرمیی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی گوانگژۆ گرینتاونی چینییەوە کرد.

یانەی گوانگژۆ بە فەرمی گواستنەوەی کاهیلی هێرشبەری پێشووی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە ئەو هێرشبەرە 35 ساڵانە بۆ ماوەی پێنج مانگ پەیوەندی بە ریزەکانی یانە چینییەکەوە دەکات و ئەو هێرشبەرە ئوستڕاڵییە دڵخۆشی خۆی بە گواستنەوەی بۆ خولی چین درکاند.

بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە چین تاکو رۆژی 26ی ئەم مانگە دەخایەنێت و تاکو ئێستا چەندان ئەستێرە پەیوەندییان بە یانە چینییەکانەوە کردووە.