کوێنتراو نهێنییەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

لەگەڵ بێنیتیز پەیوەندیی خراپ بووە

K24-مەدرید

فابیۆ کوێنترا، یاریزانی پۆرتوگاڵی پێسووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نهێنییەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات و پەیوەندیی ئەو یاریزانە لەگەڵ زینەدین زیدان دەدرکێنێت.

کوێنتراو لە لێدوانێکی بۆ کەناڵێکی فەرەنسی دەڵێت 'رۆناڵدۆ لە سەرەتای ئەم وەرزە لە ریال مەدرید دڵخۆش نەبوو، چونکە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ رافایل بێنیتیز نەبوو، ئەو بیری لە رۆیشتن دەکردەوە، بەلام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە، زیدان پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ رۆناڵدۆ هەیە'، هەروەها هاونیشتیمانییەکەی رۆناڵدۆ دەشڵێت 'ئێستا رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید زۆر دڵخۆشە و لەوانەیە بە هاتنی زیدان بۆ چەند ساڵێکی دیکە لە ریال مەدرید بمێنێتەوە'.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیدان بووەتە راهێنەری ریال مەدرید و تاکو ئێستا ئەو راهێنەرە فەرەنسییە هیچ یارییەکی لەگەڵ مێرێنگی نەدۆڕاندووە.