بازاڕی په‌رتوكی كوردیی له توركیا گه‌شه ده‌كات
K24 – ئه‌نقه‌ره
به‌راورد به ساڵانی رابردوو بازاڕی په‌رتوكی كوردیی له توركیا گه‌شه‌ی كردووه.
له كۆتایی هه‌فته‌دا، هه‌وادارانی په‌رتوك خویندن له كتێبخانه‌یه‌ك یان قاوه‌خانه‌یه‌ك كۆده‌بنه‌وه و كاتی خۆیان به خوێندنی په‌رتوك به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌نالی (كوردستان24) کە له توركیا ئه‌نجامیداوه، دەرکەوت کە به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو بازاڕی په‌رتوكی كوردیی گه‌شه‌ی كردووه.
مامۆستا، فه‌ریده ئاكتوران، كه مامۆستای وێژه‌یی كوردییه، بە (كوردستان24) گوت: "بابه‌تی وێژه‌یی پێشتر هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردیی به دیار نه‌ده‌بوو، زمان زیندووه و له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌ژیی، له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ گه‌شه ده‌كات، به ساڵان زمانی كوردیی قه‌ده‌غه بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێش نه‌كه‌وت، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌نجه‌كانمان زیاتر حه‌ز ده‌كه‌ن به زمانی كوردیی بخوێنن و فێربن".
له ساڵی 2015 دا له توركیا 126 په‌رتوك به زمانی كوردیی چاپكراون، 46 په‌رتوكی هه‌ڵبه‌ست و 30 په‌رتوكی چیرۆك و 7 په‌رتوكی فه‌رهه‌نگ و 6 ی تایبه‌ت به شانۆ به گشتیی له توركیا له 25 ده‌زگای چاپه‌مه‌نیدا په‌رتوك بە زمانی كوردیی چاپكراون و فرۆشراون.
داڕشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د