میسر براكه‌ی زه‌واهیریی ئازاد دەکات
تۆمەتبارە بە زیندووکردنەوەی ئەو گرووپەی بە کوشتنی سەرۆکی پێشووتری میسر تۆمەتبارە
K24 – هه‌ولێر:
به ره‌چاوكردنی بارودۆخی ته‌ندروستیی، دادگای تاوانه‌كانی قاهیره ئەمڕۆ بڕیاریدا محه‌ممه‌د زه‌واهیریی، برای ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریی، سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده، له به‌ندیخانه ئازاد بكات.
به گوێره‌ی سایتی (به‌وابه‌ی ئه‌هرام)ی نیمچه فه‌رمیی میسر، سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی قاهیره رایگه‌یاند: "دادگا بڕیاریداوه محه‌ممه‌د زه‌واهیریی ئازاد بكات، به‌ڵام هه‌ر 45 رۆژ جارێك ده‌چێته‌وه به‌رده‌م ئه‌و دادگایه‌ی كه تێیدا دادگایی ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ده‌خرێته ژێر چاودێریی پۆلیسیشه‌وه".
محه‌ممه‌د زه‌واهیریی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی میسره‌وه تۆمه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی (تائیفه‌ی مه‌نسووره) خرابووە پاڵی كه حکوومەتی میسر بە رێكخراوهێکی تیرۆریستی داده‌نێ.
پێش شۆرشی 25 یه‌نایه‌ری ساڵی 2011 محه‌ممه‌د زه‌واهیریی له به‌ندیخانه‌بوو پاشان ئازادكرا، دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر به تۆمه‌تی بوونی دۆسێیه‌كی په‌یوه‌ندیدار به شه‌ڕكردن له ئه‌لبانیا زه‌واهیرییان ده‌ستگیركرده‌وه.
له ئاداری ساڵی 2012 دادگایه‌كی سه‌ربازیی له‌و تۆمه‌ته‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌لبانیا محه‌ممه‌د زه‌واهیریی به بێ‌تاوان دانا، له دوای له‌كارلادانی محه‌ممه‌د مورسیی، سەرۆکی پێشووی میسر جارێکی دیکە براكه‌ی سه‌رۆكی قاعیده ده‌ستگیركرایه‌وه.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن، و: م.ح