23 هه‌زار بندیوار له‌و وڵاته ئاشکرا کران
"به‌فیڕۆدانی چه‌ندین ملیۆن دۆلاری لێكه‌وتووه‌ته‌وه"

K24ـ هه‌ولێر
دوای سڕینه‌وه‌ی ناوی زیاتر له 23 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری (نایاسایی)، نه‌یجیریا چه‌ندین ملیۆن دۆلاری پاشه‌كه‌وتكرد.
وه‌زاره‌تی دارایی نه‌یجیریا رایگه‌یاند: "دوای وردبینیی و پێداچوونه‌وه به لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران، زیاتر له 20 هه‌زار كارمه‌ندی نایاسایی ناوه‌كانیان سڕاوه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌تی دارایی نه‌یجیریا ده‌شڵێ: "به‌هۆی سڕینه‌وه‌ی ناوی فه‌رمانبه‌رانی نایاسایی (بندیوار) مانگانه زیاتر له 11 ملیۆن دۆلار گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پاشه‌كه‌وت كراوه".
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له ئه‌نجامی وردبینییه‌كه ده‌ركه‌وتووه ناوی هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ران كه پله‌ی وه‌زیفیان پێدراوه له‌گه‌ڵ ناوه‌كانی لیستی مووچه له بانكه‌كان یه‌كناگرێته‌وه".
راوێژكاری تایبه‌تی وه‌زیری دارایی نه‌یجیریا، فیتسۆ ئه‌كانبی گوتی: "حكوومه‌تی فیدڕاڵیی 23 هه‌زار و 846 فه‌رمانبه‌ری نایاسایی له لیستی فه‌رمانبه‌ران لابردووه".
وه‌زاره‌تی دارایی نەیجیریا ئاماژه‌ش دەکات: "به به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی ته‌كنۆلۆجیا پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وام ئه‌نجامده‌دریت بۆ لیستی فه‌رمانبه‌رانی خزمه‌تی مه‌ده‌نیی و چاودێریی توند ده‌كرێت".
سه‌رۆكی نه‌یجیریا محه‌ممه‌د بوخاریی كه ساڵی رابردوو هاتووه‌ته سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵێنی داوه رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و له‌ناوی به‌رێت.
بوخاریی گوتی: "بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی ده‌مانه‌وێت تێچووی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه".
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته دژی راوێژکاری وەزارەتی دارایی نەیجیریا گوتیشی: "له پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی، پرۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی ناوی فه‌رمانبه‌رانی نایاسایی، به‌شێكه له به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆك محه‌ممه‌د بوخاریی له كاتێكدا كورتهێنان هه‌یه له بودجه‌ی ساڵی 2016".
ماوه‌یه‌كی زۆره گه‌نده‌ڵیی و خه‌راپ به‌ڕێوه‌بردن كۆسپی لە به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان له نه‌یجیریا دروست کردووە، له كاتێكدا به‌گوێره‌ی زانیاریی ئاژانسه جیهانییه‌كان، نه‌یجیریا ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌یه و یه‌كێكه له وڵاته گه‌وره‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان، به‌شێك له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنەری نه‌وت توشی قه‌یرانی دارایی هاتوون كه وڵاتی نه‌یجیریا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه.
سه‌رچاوه: بی بی سی، وه‌رگێڕان: ن.ف