سعوودييه هاوكارى هه‌زار منداڵى ئاواره له هه‌رێمدا ده‌كات
حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، هاوكارى زياتر له هه‌زار منداڵ له‌و منداڵانه‌ى باوكيان له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، هاوكارى زياتر له هه‌زار منداڵ له‌و منداڵانه‌ى باوكيان له‌ده‌ستداوه و له ناوچه‌كانى عێراقه‌وه ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون، ده‌كات.
له‌و باره‌يه‌وه موفتى عێراق، رافع ئهلڕوفاعى ستايشى ئه‌و رۆڵه‌ى سعوودييه‌ى كرد و گوتى: ئه‌و هاوكارييه‌ى سعوودييه له لايه‌ن گه‌لى عێراقه‌وه نامۆ نييه، به‌و پێيه‌ى عه‌ره‌بستان وه‌ك پشتيوانى گه‌لانى عێراق هه‌ميشه رۆڵى بينيوه.
روفاعى گوتيشى: سعووديه له ماوه‌ى حوكمڕانى پادشاى كۆچكردوودا، عه‌بدوڵڵا عه‌بدولعه‌زيز ئال سعووددا ئاستى هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق گه‌يشتبووه نيو مليار دۆلار.
هه‌روه‌ها گوتى شا سه‌لمانى پادشاى ئێستاى عه‌ره‌بستان هاوكارييه‌كى زۆرى ئاواره‌كانى پارێزگاى ئه‌نبارى كردووه و زياتر له هه‌زار منداڵ له‌وانه‌ى باوكيان له‌ده‌ستداوه و له كه‌سوكاريان دابڕاوون له لايه‌ن سعوودييه‌وه خه‌رجييان گيراوه‌ته ئه‌ستۆ.
ناوبراو به‌راوردى نێوان هاوكارييه‌كانى سعوودييه‌ى بۆ عێراق و هاوكات ئێرانى بۆ عێراق كردووه و رايگه‌ياندووه، ئه‌و هاوكارييانه جياوازن.
له باره‌ى هاوكارييه‌كانى ئێرانه‌وه ئه‌وه‌شى گوتووه: ئه‌و وڵاته له‌و رێگه‌يه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات گيانى تائيفى و وێرانكارى له عێراقدا دنه بدات.
روفاعى داواشيكرد، حكومه‌تى عه‌ره‌بستان راسته‌وخۆ خۆى سه‌رپه‌رشتى گه‌ياندنى هاوكارييه‌كان بكات و كۆمه‌ك و هاوكارى لێقه‌وماوان راده‌ستى حكومه‌تى عێراق نه‌كات، به‌و پێيه‌ى حكومه‌تى عێراقى به گيرۆده‌ى گه‌نده‌ڵى و دابه‌شكارى تائيفى وه‌سفكرد.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى رياز
و:ئ.هـ