بە ڤیدیۆ... جموجۆڵی سەربازی توركیا لە سنووری رۆژئاوای كوردستان

"لولەی تانكەكان ئاراستەی كۆبانێ کراون"

 

K24- هەولێر

تەلەفزیۆنێكی رووسیا چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تێیدا جموجۆڵی سەربازیی سوپای توركیا لە سەر سنووری رۆژئاوای كوردستان پیشاندەدات.

لە چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیدا تەلەفزیۆنی (رەنا)ی رووسیا تانكەكانی سوپای توركیا لە سنووری رۆژئاوای كوردستان پیشاندەدات و دەڵێ: "ژمارەی تانكەكانی توركیا لە سنووری رۆژئاوای كوردستان زۆرن".

لە ھەواڵەکەی تەلەفزیۆنەكەدا ھاتووە: "ئەو تانك و تۆپانەی توركیا لە دژی كوردانی رۆژئاوا دانراون، لولەیان ئاراستەی شاری كۆبانێ کراون كە ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی كورداندایە".

ئەوەشی خستەڕوو: "لە ھەرشوێنێكی سەر سنوور لانی كەم 6 بۆ 7 تانك و تۆپ جێگیركراون".

داڕشتنەوە: ھ . م