كریستیانۆ داوای لێ بوردن له یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید ده‌كات
نامه‌ی بۆ ئه‌و یاریزانانه ناردووه كه به‌و لێدوانه دڵته‌نگ بوون
K24 ـ هه‌ولێر
رۆناڵدۆ له رێگه‌ی (وه‌تسئه‌پ)ـه‌وه داوای لێ بووردن له یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید ده‌كات.
دوای یارییه‌كه‌ی دێربی مه‌درید كه به سه‌ركه‌وتنی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كۆتایی هات، رۆناڵدۆ بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌موو یاریزانه‌كان ئاستیان وه‌ك من بووایه ئێستا ریال مه‌درید له پله‌ی یه‌كه‌م ده‌بوو.
ئه‌م لێدوانه‌ی كریستیانۆ ره‌خنه و ناڕه‌زایی زۆری لێكهوتهوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ش چه‌ند یاریزانێك وه‌ڵامی رۆناڵدۆیان دایه‌وه له ناویشیاندا ناڤاسی گۆڵپارێز، به‌ڵام كریستیانۆ به‌هۆی واتس ئه‌په‌وه نامه‌ی بۆ ئه‌و یاریزانانه ناردووه كه به‌و لێدوانه‌ی دڵته‌نگ بوون
هه‌روه‌ها له دواین مه‌شقه‌كانی ریال مه‌درید رۆناڵدۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك كردووه و بابه‌ته‌كه‌ی بۆ شیكردوونه‌ته‌وه.