فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیارێكی سه‌یر ده‌دات
سه‌رۆكی ریال مه‌درید له كۆڵ یانه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه
K24 ـ مه‌درید
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، فلۆرێنتینۆ پێرێز بیر له وازهێنان له سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌كاته‌وه و داواشی كردووه له هاوینی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكێكی تازه بكرێت و بڕیاریشداوه خۆی به‌ربژێر نه‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ری El Confidencialـی ئیسپانیا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرۆدته‌وه و رایگه‌یاندووه كه پێرێز له‌وه تێگه‌یشتووه كه چیتر هانده‌ران ئه‌و سه‌رۆكه‌یان قبوڵ نییه.
زۆرینه‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م وه‌رزه‌ش بۆ پێنجه‌مین جار له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی فلۆرێنتینۆ پێرێز یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌ده‌ستی خاڵی له كۆتایی وه‌رز ماڵئاوایی بكات..
هانده‌رانی ریال مه‌درید، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی فلۆرێنتینۆ پێرێز له دوورخستنه‌وه‌ی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ده‌بیینه‌وه، به‌وپێیه‌ی پێرێز له كاتێكدا ئه‌و راهێنه‌ره ئیتاڵیاییه‌ی دوورخسته‌وه كه نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگای بۆ یانه‌ی شاهانه برده‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیش له نێوان ئه‌ستێره‌كاندا هه‌بوو. به‌ڵام له ئێستادا هه‌موو شتێك پێچه‌وانه بۆته‌وه.