له باره‌ی به‌رێوه‌چوونی یۆرۆی 2016 زانیاری تازه بزانه
پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆی فره‌نسا له كاتی خۆی به‌رێوه ده‌چێت
K24 ـ هه‌ولێر
جاك لامبێرت سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێكخستنی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی یۆرۆی داهاتوو، هه‌موو لایه‌كی دڵنیا كرده‌وه كه یارییه‌كانی یۆرۆ له كات و ساتی خۆی به‌رێوه ده‌چێت.
ده‌شڵێت: حكوومه‌تی فره‌نسا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردوه‌و باشترین رێگا ده‌گرنه به‌ر، به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی یۆرۆی فره‌نسا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێكخستنی یۆرۆ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، فره‌نسا به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت كه سه‌لامه‌تی هه‌موو میوانێك بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان و پارێزگاریی له هه‌موو لایه‌ك بكه‌ن كه گه‌شتی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی رابردوو پاریس، پێشبینی ده‌كرا یارییه‌كانی یۆرۆ له‌و وڵاته به‌رێوه نه‌چێت، به‌ڵام فره‌نسا پێداگیری له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له كات و ساتی خۆیدا ده‌كات.
یارییه‌كانی یۆرۆی 2016 له 10/6ـی ئه‌مساڵ تا 10/7 ده‌خایه‌نێت، بۆ یه‌كه‌مینجاریشه له مێژوودا ژماره‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان بۆ 24 هه‌ڵبژارده زیاد كراوه.