یه‌په‌گه ئاماری كوژراوان راده‌گه‌یه‌نێت
چل و سێ شه‌رڤانی یه‌په‌گه و بیست و سێ هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (YPG)، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی گرێ سپی له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.
رێدوور خه‌لیل، وته‌بێژی یه‌په‌گه ئاشكرایكرد، له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعشدا، چل و سێ شه‌رڤانی یه‌په‌گه و بیست و سێ هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و، نزیكەی سێسەد چه‌كداری داعیشیش كوژراون.
رێدوور خه‌لیل له لێدوانه‌كه‌یدا، حكوومه‌تی توركیای به پێشكه‌شكردنی هاوكاری به رێكخراوی داعش تۆمه‌تبار كرد و گوتی، ئه‌و هێرشانه له خاكی توركیاوه ئاماده كرابوون و له‌وێوه ده‌ستیانپێكرد