ئێران و حزبولڵا دژی بڕیارێكی وڵاتانی كه‌نداو هاتنه‌ده‌نگ
دوێنێ وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو حزبولڵای لوبنانیان به تیرۆریست دانا

K24 – هه‌ولێر:
كوتله‌ی حزبولڵا له په‌رله‌مانی لوبنان رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی وڵاتانی كه‌نداو به دانانی حزبه‌كه‌یان به تیرۆریست بڕیارێكی سه‌رشێتانه و دوژمنكارانه‌یه.
كوتله‌ی حزبولڵا له په‌رله‌مانی لوبنان گوتی: "به‌رپرسیارێتی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیاره ده‌خاته ئه‌ستۆی سعودییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران لێدوانێكی حسێن ئه‌میر عه‌بدلهیان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی گواسته‌وه و گوتی: "حزبولڵا له پێشه‌وه‌ی به‌رگریكارانی دژی رژێمی زایۆنییه(ئیسرائیل)".
حسێن ئه‌میر عه‌بدلهیان گوتیشی: "ئێران شانازیی به حزبولڵا ده‌كا و هه‌ر ئه‌ویش له پاڵه‌وانانی شه‌ڕی دژی تیرۆره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ناوزه‌دكردنی حزبولڵا به تیرۆریست، زیان به یه‌كێتیی و ئاسایشی لوبنان ده‌گه‌یه‌نێ".
حزبولڵا هه‌ژموونێكی سیاسیی فراوانی له لوبنان هه‌یه و له ته‌ك رژێمی ئه‌سه‌دیش له سووریا ده‌جه‌نگێ، دوێنێ وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بڕیاریاندا: "حزبولڵای لوبنانی به گرووپێكی تیرۆریستی بناسێنن"، ئه‌وه‌ش بواری سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و حزبه ده‌ڕه‌خسێنێ.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح