دادگای فیدراڵ فەرمانی وەلائی بۆ راگرتنی کاروباری پەرلەمانی کوردستان رەتکردەوە
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، داواکارییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێی بۆ دەرکردنی فەرمانی وەلائی بە ئامانجی راگرتنی کاروباری پەرلەمانی کوردستان رەت کردەوە.
سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی راگەیاند، دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵای هەریەک لە یەکێتی و نەوەی نوێی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کرد و بە کۆی دەنگ رەتی کردەوە فەرمانی وەلائی بۆ وەستاندنی پرۆسەکە دەربکات.
ئەو دوو لایەنە لە رێگەی سکاڵاکانیانەوە داوایان کردبوو پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان رابگیرێت، بەڵام دادگا بەبێ ئەوەی هیچ رێکارێکی کاتی بۆ راگرتنی پرۆسەکە پەسەند بکات، سکاڵاکانی رەت کردەوە.