وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم داواى هاوكارى له بانكى نێودەوڵەتى ده‌كات
پشتیوان سادق داواى له بانكى نێوده‌وڵەتى و رێكخراوه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و رێکخراوە نێودەوڵەتییە بەشداربووەکانى کۆنفرانسەکە کرد کە هاوكارى و پشتگيرى زیاترى كه‌رتى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان بکەن.
K24 – هه‌ولێر:
له ميانى كۆنفرانسى تايبه‌ت به سيستمى په‌روه‌رده كه له ئوستراليا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوايكرد، بانكى نێوده‌وڵه‌تى له پێناو جێبه‌جێكردنى پڕۆژه په‌روه‌رده‌ييه‌كانى هه‌رێمدا هاوكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 نێردراوه، هاتووه، پشتيوان سادق، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر بانگهێشتى بانكى نێودەوڵەتى و وه‌زاره‌تى كاروبارى ده‌ره‌وه و بازرگانى ئوستراليا، بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ بەشدارى كۆنفرانسى "سيسته‌مى په‌روه‌رده"ى لە ئوسترالیا کرد.
كۆنفرانسه‌كه بە چاودێری و هاوبەشی "كۆمەڵەی بانکی نێودەوڵەتی" و "وەزارەتی كاروباری دەرەوە و بازرگانیی حكومەتی ئوسترالیا" سێ رۆژى خاياند و له رۆژى 29 شوبات ده‌ستيپێكرد و تا 2ى ئادار له سيدنى به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە وەک "وەزیرى پەروەردەى کوردستان" بەشدارى کردبوو وتارێكى له سه‌ر ره‌وشى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان و كێشه و گرفتەکانى به‌رده‌م پێشكه‌وتنى ئەم سێکتەرە گرنگەى ژیان کرد و لە بەشێکى وتارەکەیدا تيشكى خسته سه‌ر ئه‌و قه‌يرانه داراييه‌ى کە هه‌رێمى كوردستانى گرتووەته‌وه و بە وردى كاريگه‌رییە نه‌رێنییەکانى له‌سه‌ر پنتە جیاوازەکانى ژیان و بەتایبەت په‌روه‌رده بۆ ئامادەبووانى کۆنفرانسەکە شیکردەوە.
هه‌روه‌ها باسى "رووبەڕووبوونەوەى گەلى کوردستانى لەگەڵ تیرۆریزم کرد و قسەکانى وەزیرى پەروەردە لەسەر نەبەردییەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە شه‌ڕى دژى تيرۆيستانى داعش و قوربانيه‌كانى و هاتنى ئاواره‌یەکى نزیک بە یەک ملیۆن و نیوى بۆ هه‌رێمى كوردستان، سەرنجى یەک بە یەکى ئامادەبووانى راکێشا".
له ميانى وتاره‌كه‌يدا، پشتیوان سادق داواى له بانكى نێوده‌وڵەتى و رێكخراوه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و رێکخراوە نێودەوڵەتییە بەشداربووەکانى کۆنفرانسەکە کرد کە هاوكارى و پشتگيرى زیاترى كه‌رتى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان بکەن.
كۆنفرانسى ئه‌مجاره‌ى تايبه‌ت به په‌روه‌رده له سيدنى به‌ڕێوه‌چوو و نزیكەی 150 بەشداربووی ناودارى بوارى پەروەردە به‌شداربوون. بە تایبەتی تیمی تەكنیكی (PABER) و ستافی (DFAT)، "توێژەرانی پەروەردەیی گروپی بانکی نێودەوڵەتی و ستافی هەرێمی"، "ستافی وەزارەتی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و توێژینەوەی پەروەردەیی DFID "، "ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكا"، "رێكخراوەكانی UNESCO و UNICEF "، "كەسانی ئەكادیمی و توێژەرانی هەردوو بیركردنەوەی پەروەردە و سیستەمەكان" و نوێنەران و شاندی دەوڵەتان.