مامۆستایه‌کی ئاینیی به ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له ده‌ستدا
"مینه‌که جۆری ڤالمارا بووه"
- K24 هه‌ولێر:
له چیای روهڵهی سنووری شارۆچکه‌ی رواندز مین به مامۆستایه‌کی ئاینیدا ته‌قییه‌وه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
زێبار خالید، به‌رپرسی راگەیاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی هەولێر به (کوردستان24) راگه‌یاند: "مینێکی دژه که‌سی له چیای روهڵهی له سنووری گوندی ده‌رگه‌ڵه‌ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی رواندز به هاووڵاتیەك بە ناوی رێباز كه‌مال كه‌ریم، تەمەن 33 ساڵ تەقییەوە و به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستدا".
گوتیشی: "ئه‌و هاووڵاتیه مامۆستای ئاینیی بووه له گوندی زارگه‌لی سه‌ر به قه‌زای رواندز و خێزاندار بووه، رۆژی پێنج شەممە 3/3/2016، به مه‌به‌ستی هینانی گژ و گیای به‌هاره چووه‌ته چیای روهڵه له‌وێ مینێکی جۆری (ڤالمارا)یی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و گیانی له ده‌ستداوه".
چیای روهڵه یه‌کێکه له‌و ناوچانه‌ی له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس مینڕێژکراوه، تا ئێستا چه‌ندین جار رووداوی به‌ر مین که‌وتن له‌و ناوچه‌یه روویداوه و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوونه.
به گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی مین له هه‌ولێر ئەمساڵ 6 كەس لە سنووری پارێزگای هەولێر بەرمین كەوتوون و به‌وهۆیه‌وه 2 كەسیان گیانیان لە دەستداوە و 4 دیكەشیان برینداربوونه.
ئا: هه‌ڤاڵ مه‌لا