ماوەی دوورکەوتنەوەی چیک راگەیاندرا
ئارسن ڤینگەر دڵی هەوادارانی ئارسێناڵی خۆشکرد
K24- لەندەن
ئارسن ڤینگەر، بەڕێوەبەری هونەری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی ماوەی دوورکەوتنەوەی پیتەر چیکی گۆڵپارێزی یانەکەی لە یاریکردن راگەیاند.
چیک لە یاریی رابردووی یانەکەی لە بەرامبەر سوانزی سیتی تووشی پێکان بوو و ڤینگەر لە پرێس کۆنفرانسی هەفتانەی، ئەمڕۆ رایگەیاند چیک سێ بۆ چوار هەفتەی پێویستە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە و داڤید ئۆسپینا شوێنی دەگرێتەوە.
هەروەها ڤینگەر لەبارەی پێکانەکەی لۆران کۆسێلنی رایگەیاند، کە پێکانەکەی ئەو بەرگریکارە فەرەنسییە سەخت نییە و تەنیا لە یاریی سبەی لە بەرامبەر تۆتێنهام هۆتسپێرس دادەبڕێت، کە وابڕیارە گەنەرز لە دێربیی لەندەن کاتژمێر 15:45 ببێتە میوانی سپێرز.