خوێندنی باڵا زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ئاگادار دەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی راگەیاند، وەرگرتنی قیستی کرێی خوێندن لە قوتابیان پێش راگەیاندنی ناوی وەرگیراوان قەدەغەیە.
ئەم بڕیارە لە گشتاندنێکی فەرمی بە ژمارە (16517)ـدا هاتووە کە لە رێکەوتی (27ـی 9ـی 2026) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی تایبەتی وەزارەتەکەوە دەرچووە. وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختدەکاتەوە کە ئەم رێکارە لە چوارچێوەی پابەندبوون بە مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) دەبێت.
پێشتر لە رێکەوتی (16ـی 9ـی 2026) بە نووسراوی ژمارە (15900)، ئەو مەرج و پێوەرانە ئاراستەی ناوەندەکانی خوێندن کرابوون. بەگوێرەی گشتاندنە نوێکە، پێویستە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان پابەندی رێکارەکان بن و تا کاتی راگەیاندنی فەرمیی ناوی وەرگیراوان لەلایەن وەزارەتەوە، هیچ بڕە پارەیەک وەک قیستی خوێندن لە قوتابیان وەرنەگرن.