پێشمه‌رگه هێرشێكی به‌رفراوانی داعشی له كه‌سكێ تێك‌شكاند
داعش سوودی له خراپی كه‌شوهه‌وا وه‌رگرتبوو
K24 – هه‌ولێر:
لیوا ئازاد حه‌وێزیی گوته‌بێژی فه‌رمیی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی به‌یانی ئه‌مڕۆ داعش له میحوه‌ری كه‌سكێ هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌ش رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
لیوا ئازاد حه‌وێزیی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان 24 گوتی: "كاتژمێر شه‌شی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ و به سوود وه‌رگرتن له ته‌م و مژ و خراپی كه‌شوهه‌وا، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر میحوه‌ری كه‌سكێ".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "داعش هێرشیان كرده سه‌ر مهفڕهقی كه‌سكێ، بورجی كه‌سكێ و ئاسكی مووسڵ له ناوچه‌كه".
روونیشیكرده‌وه: "هێزه‌كانی پێشمه‌ركه رووبه‌ڕووی هێرشه‌كه‌ی داعش بوونه‌ته‌وه و نه‌یان هێشتووه داعش پێشڕه‌وی بكات"، گوتیشی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشه‌كانی داعشی له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه تێك‌شكاند".
گوته‌بێژی فه‌رمیی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌وه‌شی گوت: "له‌و میحوه‌ره فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به چڕی بۆردومانی داعشیان كرد".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یاندراوێكدا راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی رایگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش له سێ میحوه‌ره‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی (كه‌سكێ، ئاسكی مووسڵ، بورجی ئاسكی مووسڵ ، شندۆخا)".
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی روونیكرده‌وه: "ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لێیان هاتنه ده‌ست و به‌توندی وه‌ڵامیان دانه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر و شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له هه‌رسێ میحوه‌ره‌كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گورزی توندیان له تیرۆریستانی داعش وه‌شاند له ئه‌نجامدا ده‌یان تیرۆریست كوژران و ته‌نانه‌ت ناینتوانی ته‌رمه‌كانیشیان ببه‌نه‌وه و ئێستا به‌ده‌یان ته‌رم له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه".
ئا: م.ح