پۆلیسی سۆران: ئه‌ندامێکی پێشووى په‌رله‌مانی کوردستان کوژرا
"به‌هۆی کێشه‌ی زه‌وی زار بووه"
K24 - چۆمان:
له‌سه‌ر کێشه‌ی زه‌وی و زار له نێوان خه‌ڵکی دوو گوند ده‌بێته شه‌ڕ و له ئه‌نجامدا 2 که‌س کوژران و 5ی دیکه‌ش برینداربوون.
له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی (کوردستان24) رائید سه‌عدون نه‌بی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، "پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کێشه له نێوان خه‌ڵکی هه‌ردوو گوندی شێرکاوه و دێگه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی سیمیلان له سنووری قه‌زای چۆمان روویداوه، به‌وهۆیه‌وه 2 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 5ی دیکه‌ش برینداربوون".
گوتیشی: "یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که له‌و رووداوه گیانی له ده‌ستدا ناوی شێخ فه‌تاح دێگهیییه و ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان بوو، که خه‌ڵکی گوندی دێگهیه".
رائید سه‌عدون ئاشکرایکرد، "دوای رووداوه‌که هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌که و بارودۆخه‌که کۆنترۆڵکراوه و برینداره‌کانیش بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی گهیاندراونه به‌شی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی سۆران".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "تا ئێستا بکوژه‌کان خۆیان به ده‌سته‌وه نه‌داوه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کانی ناوچه‌که له هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیرکردنیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت".