تەکنەلۆژیای هێلی گۆڵ لە فیناڵی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ بەکار دێت

بە بڕیارێکی یوێفا

K24- زیورخ

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەفەرمیی بڕیاریدا تەکنەلۆژیای هێلی گۆڵ لە فیناڵی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ بەکاربێت.

لێژنەی تەنفیزی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری دا لە فیناڵی چامپیۆنزلیگ، کە رۆژی 28ی مایۆ لە یاریگەی سانسیرۆ لە میلانۆ بەڕێوە دەچێت، تەکنەلۆژیای هێلی گۆڵ بەکارببرێت، هەروەها لە فیناڵی یۆرۆپالیگیش بەکار بێت، کە فیناڵەکە لە بازل لە سویسرا بەڕێوە دەچێت.

پێشتر یوێفا بڕیاریشی دابوو، تەکنەلۆژیای هێلی گۆڵ لە یارییەکانی یۆرۆی 2016ش بەڕێوە بچێت، کە وابڕیارە لە مانگی حوزەیران لە فەڕەنسا بەڕێوە بچێت.

پاڵپشتیکاری سەرەکی بیرۆکەی  تەکنەلۆژیای هێلی گۆڵ مێشیل پلاتینی، سەرۆکی سڕکراوی یوێفابوو، کە ئێستا ئەو تەکنەلۆژیایە لە زۆربەی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت.