پهيامێك له بارزانييهوه بۆ هێزى پێشمهرگه
سهرۆكى ههرێمى كوردستان مهسعوود بارزانى پهيامێكى ئاراستهى هێزى پێشمهرگه كرد و تێيدا پيرۆزبايى سهركهوتنى ئهمڕۆى ئاراستهى پێشمهرگه كرد و رايگهياند، ئهمڕۆ پێشمەرگە داستانێكی كەم وێنەی لە بەرانبەر تیرۆریستان تۆمار كرد.
K24 – ههولێر:
سهرۆكى ههرێمى كوردستان مهسعوود بارزانى پهيامێكى ئاراستهى هێزى پێشمهرگه كرد و تێيدا پيرۆزبايى سهركهوتنى ئهمڕۆى ئاراستهى پێشمهرگه كرد و رايگهياند، ئهمڕۆ پێشمەرگە داستانێكی كەم وێنەی لە بەرانبەر تیرۆریستان تۆمار كرد.
دهقى پهيامهكهى سهرۆكى ههرێمى كوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سەر لە بەیانیی ڕۆژی هەینی 4ـی 3ـی 2016 تیرۆریستانی داعش پەلامارێكی بەرفراوانیان كردە سەر سەنگەرە پۆڵایینەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە و لە چواڕیانی كەسكێ و ئەسكی موسڵ. سوپاس بۆ خودای مەزن ئەو هێرشەی تیرۆریستان لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان تێكشكێندرا و زیانێكی گەورە لە دوژمن درا و پێشمەرگە داستانێكی كەم وێنەی لە بەرانبەر تیرۆریستان تۆمار كرد.
بەبۆنەی ئەو سەركەوتنە مەزنە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم. سوپاسی فەرماندە و پێشمەرگەكانی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە و فەرماندەیی زێرەڤانی و فەرماندەیی دهۆك و فەرماندەیی هێزی پشتیوانی و لەشكری ڕۆژی ڕۆژئاوا و هێزی ئیحتیاتی ڕۆژئاوای دیجلە دەكەم و دەستخۆشیان لێ دەكەم كە بەشداری ئەو سەركەوتنە بوونە و دوژمنیان تێكشكاندووە و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم. بە پێویستی دەزانم سوپاسی هێزی هاوپەیمانان بكەم كە بە پشتیوانیی ئاسمانی پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون. پێزانینی بێ سنوورم هەیە بۆ دلێری و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە لە گشت میحوەرەكانی شەڕی بەرگریكردن لە گەل و نیشتیمان. هەتا گەلی كوردستان خاوەنی ڕۆڵەی چاونەترس و ئازای وەك ئێوە بێت، هەمیشە سەرشۆڕی و شكست بۆ دوژمنان و ناحەزان دەمێنێتەوە.
هەر بمێنن بۆ كورد و كوردستان و هیوای تەمەندرێژی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
4ـی 3ـی 2016