په‌لامارێكی داعش له‌ میحوه‌ری مه‌خموور تێكشكێندرا

هیچ زیانێك به‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ نه‌كه‌وتووه‌

K24 - هه‌ولێر:

كەمێك پێش ئێستا چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر  سەنگەرەكانی فەرماندەیی هەولێر لەگوندی رواڵە لە میحوەری باقرت- مه‌خموور.

په‌لاماره‌كه‌ی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگەكانی فەرماندەی هەولێر تێكشكێندرا، بەبێ‌ ئەوەی هێچ زیانێك بەر هێزەكانی فەرماندەی هەولێر بكەوێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بگات، په‌لاماره‌كه‌ تێكشكێندراوه‌ و چه‌ند ته‌رمێكی چه‌كدارانی داعشیش كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌.

په‌لامارێكی داعش له‌ میحوه‌ری مه‌خموور تێكشكێندرا
په‌لامارێكی داعش له‌ میحوه‌ری مه‌خموور تێكشكێندرا