بەشێكی مووچەی فەرمانبەرانی کەرکووک دەدرێت بە حەشدی شەعبی

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/84480486-f64c-4fed-88f3-e3b952717577/PareBoHeshdiShabiLeKerkukKoDekretewe2.ism/manifest

K24 - كەركووك:

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق لە 3% ی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی كەركووك كە مووچەكانیان لە حكوومەتی عێراق وەردەگرن كەمدەكرێتەوە و دەدرێت بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.

لە نووسراوێكی فەرمیی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق كە ئاراستەی فەرمانگەکانی کەرکووك کراوە، وێنەیەكی دەست (کوردستان24) كەوتووە تێیدا ھاتووە: "لە 3% ی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی كەركووك كە مووچەكانیان لە حكوومەتی عێراق وەردەگرن كەمدەكرێتەوە و دەدرێت بە حەشدی شەعبی".

بەپێ بەدواداچوونێکی (کوردستان24) دەرکەوتووە کە لەکەرکووکدا زیاتر لە یەك ملیار دینار مانگانە لە مووچەی فەرمانبەران کۆدەکرێتەوە و بۆ حەشدی شەعبی خەرج دەکرێت.

فەرمانبەرانیش بەنیگەرانییەوە لە بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق دەڕوانن و داوا دەکەن کە ئەو بڕە پارەیەی لە مووچەکانیان دەبڕدرێت بدرێت بەھێزەکانی پێشمەرگە نەك حەشدی شەعبی "چونکە ئەوەی کەرکووکی پاراستووە ھێزەکانی پێشمەرگەیە".

تا ئێستا ھیچ بەرپرسێكی حەشدی شەعبی لەدانیشتنە فەرمییەکانی ئەمنییەکانی کەرکووکدا بەشدار نابن و وەك ھێزێکی فەرمیش نەناسراوە لە لایەن ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بەڵام حکوومەتی عێراق وەك ھێزێکی چەکداری سەرەکی لەشاری داعش پێناسەیان دەکات.

ئەو بڕیارەی حکوومەتی عێراق لە كاتێكدایە قەیرانی دارایی كاریگەریی كردووەتە سەر ژیانی خەڵك و لە ھامانكاتدا ژمارەی چەكدارانی حەشدی شەعبی روو لە زیادبوون دەكات، بە گوێرەی زانیارییە نا فەرمییەكان ژمارەی چەکدارەکانی حەشدی شەعبی زیاتر لە 130 ھەزار چەكدار دەبێ.

داڕشتنەوە: ھ . م