سێ كورد بە تۆمەتی ھەوڵی تیرۆركردن لە ئەوروپا دادگایی دەكرێن

"ئەو سێ تاوانبارە ویستوویانە دژی حكوومەتی ھەرێم كار بكەن"

K24 - ھەولێر:

سێ كورد بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ تیرۆركردنی چەند كەسایەتی سیاسی ئەوروپا دادگای كراون، لە زیندانەكانی بەریتانیا دەھێڵرێنەوە.

سێ كورد كە بە كەیسی جیاجیای تیرۆركردنی چەند كەسایەتیێكی سیاسی ئەوروپی لە ئیتاڵیا تۆمەتبار كرابوون و لە ساڵی 2012 لە بەریتانیا دەستگیر كران، لە زیندانەكانی بەریتانیا دەھێڵدرێنەوە و رادەستی ئیتاڵیا ناكرێنەوە.

ھاوكات ئەو سێ تاوانبارە ویستوویانە دژی حكومەتی ھەرێم كار بكەن.

دادوەری باڵای بەریتانیا ھاوارد ریدڵ، بە دەیلی مەیلی بەریتانیایی راگەیاندووە، رادەستنەكردنەوەی ئەو تاوانبارانە بە ئیتاڵیا بۆ مەترسی ئازاردان و كوشتنیان لە زیندانەكانی ئیتاڵیا دەگەڕێتەوە.

دەیلی مەیل ناوی ھەرسێ تاونبارەكەی بڵاوكردووەتەوە بە ناوەكانی ، (ئ، و، ح، س) تەمەن 34 ساڵ، (ب، ح،)  تەمەن 39 ساڵ و 

(ز، ر ) تەمەن 32 ساڵ،ئەو سێ كەسە سەر بە تۆڕی جیھادی "رەوتی شاخ" بوونە و ویستوویانە بگەڕێنەوە ھەرێمی كوردستان و لەوێشەوە رووبكەنە ناو داعش.

بە پێی زانیاری ئیتاڵییەكان ئەو تاوانبارانە ویستی راگەیاندنی خەلافەتێكی ھاوشێوەی داعشیان لە كوردستان ھەبووە و لە رێگەی پێگەی" ماڵپەڕی رەش" تۆڕەكەیان فراوان كردووە.

رەوتی شاخ گروپێكی توندڕەوی ئیسلامی نزیكن لە مەلا كرێكار،ئەوان تەواوكاری رێكخراوەكانی جوندولئیسلامن بە ھاوپەیمانی داعش و قاعیدە و بەرەی نوسرە ھەژماردەكرێن.

 داڕشتنەوە: ش،م