فڕۆكەیەكی ھاوپەیمانان لە نزیك ھەولێر بە ناچاریی نیشتەوە

ھێزەكانی ئاسایش و بەرگریی شارستانیی سەرنشینانی فڕۆكەكەیان رزگار کردوون.

K24 - ھەولێر:

فڕۆكەیەكی پاڵشتی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی لە نزیك گوندی گاینجەی سەر بە شارەدێی تۆپزاوە لە پارێزگای هەولێر بەھۆی ھەڵەیەكی تەكنیكی بە ناچاری نیشتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی (كوردستان24) فڕۆكەیەكی پاڵشتی لۆجستی ھاوپەیمانان لە نزیك گوندی گاینجەی سەر بە شارەدێی تۆپزاوە بەھۆی ھەڵەیەكی تەكنیكی بە ناچاری نیشتەوە.

دوای رووداوەكە سەرنشینەكانی فڕۆكەكە بە سەلامەتی لە لایەن ھێزەكانی ئاسایش و بەرگریی شارستانی رزگاركران.

ئەو فڕۆكەی ھاوپەیمانان كە لە نزیك ھەولێر ناچاری نیشتنەوە بووە، فڕۆكەیەكی بچووكی گواستنەوە لۆجستی بووە.

داڕشتنەوە: ھ. م