هاندەرانی ریال مەدرید بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز: بە گوێمان بکە و دەست لەکاربکێشەوە
لێی تووڕەن و گلەییان لێی هەیە
K24- مەدرید
هاندەرانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گلەییان لە فلۆتێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەیان هەیە و داوا دەکەن دەست لەکار بکێشێتەوە.
شەوی رابردوو لە یاریی نێوان ریال مەدرید و سێلتڤایگۆ کە مێرێنگی بە ئەنجامی 7-1 بردییەوە، هاندەرانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ چەندان بانەریان دژی پێرێز بەزرکردبووە و داوای دەست لەکار کێشانەوەی پێرێزیان دەکرد، کە لە یەکيک لە بانەرەکان نووسرابوو 'پێزێ گوێ لە یاریگە بگرە و دەست لەکار بکێشەوە'.
هاندەرانی یانە مەدریدییەکە لە کاتی یارییەکە، فیکەی ناڕەزایەتییان بۆ پێرێز لێدەدا، چونکە بە هۆکاری خراپی دۆخی ئێستای ریال مەدریدی دەزانن.