شه‌یتانه‌كانیش مۆرینهۆیان لاپه‌سه‌ند نییه
مۆرینهۆ له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یاریزانی لاو سه‌ركه‌وتوو نییه
K24 ـ هه‌ولێر
له هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، ئیداره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ره‌تی ده‌كاته‌وه خۆزێ مۆررینۆ ببێته شوێنگره‌وه‌ی لویس ڤان خال.
رۆژنامه‌ی Mirrorـی بریتانیا، له چاپی ئه‌مرۆیدا نووسیویه‌تی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆرینهۆ نابێته به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی مۆرینهۆ بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و پیاوه پورتوگالییه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یاریزانی لاو سه‌ركه‌وتوو نییه.
پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه مۆرینیۆ بۆ وه‌رزی دادێ له شوێنی ڤان خالی هۆڵه‌ندی جله‌وی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانی‌و ده‌گرێته ده‌ست.