هه‌ده‌په‌ ئاماده‌كارى بۆ نه‌ورۆز ده‌كات

پارتی دیموكراتی گەلان ھەدەپە بەرنامەی خۆی بۆ نەورۆز ئاشكراكرد.

K24 – هه‌ولێر:

پارتی دیموكراتی گەلان ھەدەپە بەرنامەی خۆی بۆ نەورۆز ئاشكراكرد.

پارتی دیموكراتی گەلان ھەدەپە لە 82 ناوچەی جیاواز لەژێر دروشمی "ئێمە بە بەرخودان سەردەكەوین" یادی نەورۆز دەكاتەوە و ئاگری نەورۆز لە 17ی ئازار/ مارسدا لە شاری شرناخ دەكرێتەوە و یادی نەورۆز لە ناوچەكانی جزیر و گەڤەر بەردەوام دەبێت.

لە ئامه‌د كە ساڵانە بە ملیۆنان كەس بەشداری لە یادی نەورۆز دەكەن. یادی نەورۆز بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت و لە 22ی ئادار لە جزیرە كۆتایی دێت.

موراد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە رایگەیاندبوو، كە پێویستە لەژێر دروشمی كوردستانی خۆسەر و سەرۆكایەتی ئازاد یادی نەورۆز بكرێتەوە.