له رۆژئاوای دیجله پێشمه‌رگه داعش بۆردوومان ده‌كا
تۆپخانه‌كانی فه‌رمانده‌یی پشتیوانیی یه‌ك مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومانده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چه‌كدارانی داعش بۆردومانده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له میوه‌ری رۆژئاوای دیجله رایگه‌یاند: "تۆپخانه‌كانی فه‌رمانده‌یی پشتیوانی یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، مۆڵگه‌كانی داعش له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله بۆردومانده‌كه‌ن".
په‌یامنێری كورسدتان24 گوتی: "تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه چه‌كدارانی داعش له گونده‌كانی (عاشق، تیمارات، وایلییه و سه‌قه) له رۆژئاوای دیجله بۆردومان ده‌كه‌ن".
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا، به‌ره‌كانی جه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و داعش له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه گه‌رم بوون.
رۆژی هه‌ینی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشێكی به‌رفراوانیان كرده سه‌ر میحوه‌ری كه‌سكێ و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به هاوكاری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه تێكشكێندران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ سیروان بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێڕ-مه‌خموور به كوردستان24 راگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو داعش دوو هێرشی كرده سه‌ر میحوه‌ری گوێڕ-مه‌خموور به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێندراون".
ئا: م.ح