مۆرینهۆ داوایه‌كی له كریستیانۆ هه‌یه
یانه‌یه‌كی بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات تا په‌یوه‌ندی پێوه بكات
K24 ـ هه‌ولێر
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئێتاڵیا، خۆزێ مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ كریستیانۆ له په‌یوه‌ندیدایه تا به جێهێشتنی یانه‌ی ریال مه‌درید رازی بكات.
رۆژنامه‌ی تۆتۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مۆرینهۆی راهێنه‌ری پورتوگالی داوای له كریستیانۆی هاونیشتیمانی كردووه كه بگه‌رێته‌وه یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد و جارێكی دیكه درێسی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان بپۆشێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ پێشتر كاتێك راهێنه‌ری چێڵسیی له‌نده‌نی بووه هه‌وڵه‌كانی بۆ په‌ڵكیشكردنی كریستیانۆ بۆ یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج دابوو، به‌ڵام كریس به‌و داواكارییه‌ی مۆرینهۆی راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید رازی نه‌بوو.
هه‌وڵه‌كانی مۆرینهۆ بۆ ڕاكێشانی كریستیانۆ بۆ نێو یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد له كاتێكدا كه راگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا باس له نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره له ئه‌ركی وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كه‌ن.
كریستیانۆ ماوه‌ی 7 ساڵه یاریی بۆ یانه‌ی شاهانه ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر شكستێكی ریال مه‌درید فشاره‌كان له‌سه‌ر كریستیانۆ زیاد ده‌بێت و به‌رده‌وامیش به هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی تاوانباری ده‌كه‌ن.
كریس له 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه و زۆرجاریش باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی پێشووی ده‌كه‌ن.