سێ چەکدار چەند کەسێکیان لە ئوسترالیا بە بارمتە گرتووە

"تەقەیان لە پۆلیس کردووە و لە کارگەیەک لە شاری سیدنی خۆیان حەشارداوە"

K24-هەولێر

پۆلیسی ئوسترالیا، ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند سێ چەکدار تەقەیان لێ کردوون و لە کارگەیەک لە ناوچەکانی لێواری شاری سیدنی خۆیان حەشارداوە و چەند کەسێکیان لە ئوسترالیا بە بارمتە گرتووە.

گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەی نیوساوس ویڵز لە ئوسترالیا رایگەیاند: "لایەنە پەیوەندیدارەکان پێیان وایە ئەوانەی تەقەیان کردووە سێ کەسن".

گوتەبێژەکەی پۆلیس گوتیشی: "چەند دانووستکارێک و تیمێکی بەرپەرچدانەوە لە شوێنی رووداوەکەدان و هەوڵی چوونە نێو کارگەکە دەدەن".

هاوکات بەپێی راگەیاندنی ئوسترالیا: لەم رووداوە تا ئێستا کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەبێ ئەوەی پۆلیس ئەم زانیاریانە پشتراست بکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی 12 ساڵی 2014 چەکدارێک کە پاڵپشتیی خۆی بۆ رێکخراوی داعش راگەیاندبوو 17 کەسی بە بارمتە گرت لە قاوەخانەیەک لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا، بەڵام دوای 16 کاتژمێر لە گەمارۆدان پۆلیس چەکدارەکەی کوشت و لە شەڕ و پێکدادانەکانیشدا دوو بارمتە کوژران.

سەرچاوە: رۆیتەرز، ئا: ئا ، ف

وفي ديسمبر كانون الأول 2014 احتجز مسلح واحد أعلن مبايعته لتنظيم الدولة الإسلامية 17 شخصا رهائن في مقهى في وسط سيدني.

سەرچاوە: رۆیتەرز، ئا: ئا ، ف

Fly Erbil Advertisment