پێشمه‌رگه مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كات
وه‌ڵامێك بووه بۆ په‌لاماره‌كانی داعش
K24 - دهۆك:
شه‌وی رابردوو تۆپخانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سنووری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و ده‌وروبه‌ریان به چڕی بۆردومانكرد و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێن ئه‌م تۆپبارانكردنه وه‌ڵامێكه بۆ ھێرشەكانی ئەم دواییەی چەكدارانی داعش.
دواى ئه‌وه‌ی تۆپخانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجه، مۆڵگه‌كانی داعشییان بۆردومان كرد، فه‌رمانده‌یه‌كی مه‌یدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌و میحوه‌ر بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و تۆپبارانكردنه‌وه وه‌ڵامێكه بۆ په‌لاماره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی داعش.
فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌ره ئاماژه به‌وه ده‌كات، وره‌ی چه‌كدرانی رێكخراوی داعش رووخاوه و ژماره‌یه‌كی كه‌مییان له سنووری شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ماون، به گوته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه, ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی چه‌كدارانی داعش ته‌نها بۆ ئه‌وه ماون تا خۆیان نیشان بده‌ن.