بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌شێك له هاووڵاتیان داوای چی ده‌كه‌ن؟
"كه‌متر كار بۆ ئه‌وه‌كراوه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك گه‌لێك پێناسهبكرێین"
K24 – هه‌ولێر:
بەشێك لە ھاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بؤ كوردستان24 دەڵێن: "ئێستا كاتی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی نییه، ئه‌گه‌ر ناكۆك بین سه‌د ساڵ به‌ره‌و دواوه پاشهكشهدهكهین".
ئه‌وه‌شیان گوت: "شه‌ڕی داعش هه‌یه و هه‌رێم مووچه‌ی پێنادرێ چۆن داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كا؟".
له به‌رامبه‌ردا به‌شێكی دیكه له هاووڵاتیان بۆ كوردستان24 گوتیان: "كاتی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 رزگاركراون، ئێمه‌ش حه‌زده‌كه‌ین سه‌ربه‌خۆبین".
لای خۆیه‌وه ئه‌ڤین هرووری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی به كوردستان24 گوت: "ده‌بێ واقیعی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاوبگرین، ئه‌و پرسه بكه‌ینه پرسێكی نیشتیمانی و ژوورێكی عهمهلیانی بۆ دروستبكرێ هه‌موو لایه‌نكان تیایدا به‌شداربن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مەسعوود عه‌بدولخالق هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماستەر لە بوارى سیاسەتی نێودەوڵهتیی گوتی: "كه‌متر كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه ئێمه وه‌ك گه‌لێك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێناسهبكرێین، تا ئێستا ئێمه به دانیشتوان و هاووڵاتیان پێناسهدهكرێین".
په‌یامنێر: هێرۆ مه‌ولوودی
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح