كەركووك...رۆژی جلی كوردی بەرز راگیرا
چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدران
K24 - كەركووك:
ھاووڵاتیانی شاری كەركووك بە پۆشینی جلوبەرگی كوردی و چالاكی جۆراوجۆر رۆژی جلی كورد بەرز راگیرا.
لە شاری كەركووك ھاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی دیكەی كوردستان، ئەمڕۆ ھاووڵاتیان جلی كوردیان پۆشی و لە ناوەندەكانی خوێندن بە گوتنەوەی سروودی نیشتیمانی ئەی رەقیب مەراسیمی رۆژی جلی كوردی دەستی پێكرد و چەندین چالاكی بەو بۆنەیەوە ئەنجامدران.
ھەر بەو بۆنەیەوە پارێزگاری كەركووك و بەرپرسانی پەروەردە بەشداریان لە مەراسیمی رۆژی جلی كوردی كرد، لە وتەكانیاندا پشتیوانی خۆیان بۆ پەروەردە و خوێندنی لە كەركووك دوپاتكردەوە.
ھاووڵاتیانی كەركووك لە رۆژی جلی كوردیدا سڵاو و سوپاسگوزاری خۆیان ئاراستەی ھێزی پێشمەرگە كرد بۆ پاراستنی نیشتمان و دابینكردنی ئارامی و سەقامگیری لە شارەكەدا.