بارزانى: ئێمه له ناوچه‌یه‌ك ده‌ژین ئه‌گه‌ر به‌هێز نه‌بین ده‌مانخۆن
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى رايگه‌ياند، ئامانجى داعش له‌باربردنى خه‌ونى سه‌ربه‌خۆيى كورد بوو، به‌ڵام كورد توانى خه‌ونى ئه‌وان له گۆڕ بنێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى رايگه‌ياند، ئامانجى داعش له‌باربردنى خه‌ونى سه‌ربه‌خۆيى كورد بوو، به‌ڵام كورد توانى خه‌ونى ئه‌وان له گۆڕ بنێت.
بارزانى له ميانه‌ى وتارێكدا، كه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر پێشكه‌شيكرد، گوتيشى: ئێمه رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران بووینه‌ته‌وه، به‌ڵام دڵنیاين له‌م قه‌یرانانه‌ش ده‌ربازمان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه له ناوچه‌یه‌ك ده‌ژین ئه‌گه‌ر به‌هێز نه‌بین ده‌مانخۆن.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرايكرد، داعش بۆ له گۆڕنانی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و له ده‌ستدانی ناوچه‌كانی مادده‌ی سه‌د و چل په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانی دا، به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه‌ی ئه‌وان سه‌ری نه‌گرت.
ئه‌م وتانه‌ى بارزانى له ميانى به‌شداريكردنى له مه‌راسيمى ده‌رچوانى خولێكى كاديرانى پارتى ديموكراتى كوردستان، هات، كه تێيدا بارزانى، وتارێكى پێشكه‌شكرد و تێيدا باسى ره‌وشى ناوخۆيى و سياسى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ى كرد.