سندوقى رهشى داعش دهكهوێته دهست ههوڵگرى ئهڵمانيا
دەزگای ھەواڵگری ئەڵمانیا دەست بەسەر ھەزاران بەڵگەی داعشدا دەگرێت کە زانیاری لەسەر 22 ههزار چەکداری ئەو رێکخراوە تێدایە.
K24 – ههولێر:
دەزگای ھەواڵگری ئەڵمانیا دەست بەسەر ھەزاران بەڵگەی داعشدا دەگرێت کە زانیاری لەسەر 22 ههزار چەکداری ئەو رێکخراوە تێدایە.
پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەڵگەنامەکان لەلای دەزگا ھەواڵگرییەکانیان پارێزراون.
ھەرچەندە ئەڵمانیا ناوی ھەموو ئەو چەکدارانەی داعشیان بڵاو نەکردووهتەوە. بەڵام زانیاری تەواویان لەسەر 16 چەکداری بەریتانی، 4 ئەمریکی، 6 کەنەدی و ژمارەیەک چەکداری فەرەنسی و ئەڵمانی ئاشکرا کردووە.
بهڵگهنامهكان، ھەزاران فۆرمن ھەر فۆرمێک لە 23 پرسیار پێکھاتووە و تایبەتە بەو چەکدارانەی کە بۆ یەکەمجار خۆیان دەگەيهننە سووریا و پەیوەندی بە ریزەکانی داعشەوە دەکەن.
کڵێشەکە زانیاری لەبارەی ناو، ساڵ و شوێنی لەدایکبوون، ژمارەی تەلەفۆن، ئاستی خوێندەواری و جۆری خوێنی 22 ههزار چەکداری داعشی دەخاتەڕوو.
ھەروەھا پرسیاری ئەوەش لە چەکدارەکان دەکات ئایا ھیچ ئەزموونێکی جیھادیان ھەیە؟ ئایا ئامادەیی ئەوەیان تێدایە خۆیان بتەقێننەوە؟
پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، بەڵگەکان ھاوکارمان دەبن لە دەستگیر کردن و دۆزینەوە کەسە نھێنیەکانی داعش لە ئەوروپا و لەلايهکی دیکەشەوە بەرچاو روونی تەواومان دەداتی سەبارەت بە ھەیکەل و شێوازی کارکردنی داعش.
ھەرچەندە ئەڵمانیا ناوی ھەموو ئەو چەکدارانەی داعشیان بڵاو نەکردووهتەوە، بەڵام زانیاری تەواویان لەسەر 16 چەکداری بەریتانی، 4 ئەمریکی، 6 کەنەدی و ژمارەیەک چەکداری فەرەنسی و ئەڵمانی ئاشکرا کردووە.
پۆلیسی ئەڵمانیا ئەوشی درکاندووە، زانیارییەکانیان لە میمۆری بهرپرسێكى چهكدارانى داعشەوە دەست کەوتوون.
بەڵگەنامەکان بە عەرەبی نوسراون و مۆر و لۆگۆی داعشیان لەسەرە. لە کۆتایی ساڵی 2013 ەوە کۆکراونەتەوە و زۆر کار ئاسانی دەکەن بۆ ئاژانسەکانی ھەواڵًگری بۆئەوەی زانیاری تەواو لەسەر ئەو کەسانەی لەناو داعشدان دەست بکەوێت. گرنکی بەڵگەنامەکان لەوەدایە کە ناو و زانیاری چەند چەکدارێکی داعشی تێدایە کە تائێستا دەزگا ھەواڵگرییەکان ھیچ زانیارییەکان لەبارەیانەوە نیە.
پێشتر دەزگا ھەواڵگرییەکان مەزەندەیان دەکرد 700 چەکداری بەریتانی لە ریزەکانی داعشدابن. بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم بەڵگەنامانە ژمارە و زانیاری زۆر گرنگ لە بارەی چەکدارانی داعشەوە ئاشکرا دەکات.