هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان ده‌ستیپێكرده‌وه
نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه راوه‌ستاوه

K24 - هه‌ولێر:
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان، له رێگای بۆرییه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا ده‌ستپێكرده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" له زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت بڵاویكرده‌وه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا، ده‌ستیپێكرده‌وه، كه رۆژانه نزیكه‌ی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كوردستان پێدا ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهانی توركیا و بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت.
نزیكه‌ی سێ هه‌فته پێش ئێستا بۆری نه‌وتی كوردستان، له باكووری كوردستان ته‌قێندرایه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، شه‌ڕی داعش و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران، دووچاری قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی بووه‌ته و ناتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی دابین بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌هۆی وه‌ستاندی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، نزیكه‌ی 233 ملیۆن دۆلار زیان به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه.
ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" هه‌روه‌ها بڵاویكردووه‌ته‌وه، توركیا وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رامبه‌ر ته‌قاندنه‌وه بۆڕی نه‌وت له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته، بڕی 200 ملیۆن دۆلار بداته هه‌رێمی كوردستان.
ئاژانسه‌كه له‌زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كردووه، بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه حه‌واڵه‌كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكبكات.