بەریتانیا هێزی زیاتر رەوانەی عێراق دەکات

بۆ مەشقپێکردنی هێزە چەکدارەکانی عێراق کە لە دژی داعش دەجەنگن

K24- هەولێر

مایکڵ فالۆن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی 30 سەربازی دیکە رەوانەی عێراق دەکات بۆ پەرەدان بە مەشقپێکردنی هێزە چەکدارەکانی عێراق کە لە دژی چەکدارانی داعش دەجەنگن.

مایکڵ فالۆن، ئەمڕۆ شەممە، راشیگەیاند کە وڵاتەکەی: "30 سەربازی دیکە رەوانەی عێراق دەکات بۆ مەشقپێکردنی (هێزەکانی عێراق) لە رووی لۆجستیی و دروستکردنی پرد".

بەمەش ژمارەی سەرباز و راوێژکارەکانی بەریتانیا لە عێراق دەگاتە 300 سەرباز و راوێژکار. بڕیاریشە سەربازەبەریتانییەکان لە سەربازگەکانی بەسمایە و تاجی لە نزیکی بەغدا.

وەزیری بەرگریی بەریتانیا گوتیشی: "پێشەوەچوونێکی پتەو" لە رووی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەدیهاتووە، بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە راهێنانەکانمان بۆ هێزەکانی عێراق چڕ بکەینەوە هاوکات "لەگەڵ ئەوەی ئامادە کاریی دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە چەند شارێکی سەرەکیی وەک فەللوجە یان مووسڵ".

واضاف الوزير البريطاني "هذا هو الوقت الذي علينا ان نكثف فيه التدريب للقوات العراقية في الوقت الذي تعد فيه لعمليات في مدن اساسية مثل الفلوجة او الموصل".

ئەم بڕیارەی بەریتانیا لە کاتێکدایە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە بەردەوامن لە بۆردموناکردنی مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا و بەریتانیا ئەندامێکی کارای هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییە لە شەڕی دژی داعش.

سەرچاوە: AFP، ئا: ئا ، ف

Fly Erbil Advertisment