مه‌سرور بارزانی: فیدراڵیش نه‌یتوانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بێنێته كایه‌وه
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆبوويه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆبوويه‌وه.
لە دیدارەکەدا، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، "هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی عێراق به ته‌نها كێشه ئه‌منی و ئابوورییه‌كان نییه، به‌ڵكو شكستهێنانی سیستمی سیاسی پێڕه‌وكراوه، كه بووه‌ته هۆی درووستكردنی بێ متمانه‌یی له نێوان پێكهاته‌كانیدا، بۆیه پێویسته پێكهاته‌كانی عێراق به ئازایانه گفتوگۆ له‌باره‌ی واقیعه‌كه و گه‌ره‌نتی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوانیان بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كاندا بگونجێ".
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌یدا به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و گوتی: "ئێمه و عێراق شه‌ڕی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌غدا هاوكاریمان ناكات و له‌زۆر بواردا ئاسته‌نگمان بۆ دروست ده‌كات و پێشمانوابوو سیستمی فیدراڵی ده‌توانێ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق بكات، به‌ڵام ئه‌زموون سه‌لماندی فیدراڵیش نه‌یتوانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بێنێته‌كایه‌وه".
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، قاره‌مانێتی و قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی كوردستانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و باری ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها باسی له ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی و ئابووری ئێستای عێراق كرد.





