بارزانی و عامری كۆدهبنهوه
پێشهات و گۆڕانكارییەكان تاووتوێ دهكهن

K24 - ههولێر:
لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی کرد لە هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر و فەرماندەی هێزی حەشدی شەعبی و شاندێكی یاوەری.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی ئەمنی و سەربازی لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەڵاحەدین و دیالە و شوێنەكانی دیكە تاووتوێكرا.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ.