زیدان پۆستێكی هاوشێوه‌ی مۆرینهۆی له ریال مه‌درید وه‌رگرت
ده‌سه‌ڵاته‌كانی له كڕین و فرۆشتنی یاریزانان زیاتر ده‌بێت
K24 ـ مه‌درید
سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید پۆستێكی تایبه‌ت به زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌دات كه پێشتر جگه له مۆرینهۆ به هیچ راهێنه‌رێكی دیكه نه‌دراوه.
رادیۆی كادینا كۆبی رایگه‌یاندووه كه فلۆرێنتینۆ پیرێز پۆستی به‌رێوه‌به‌ری گشتی یانه‌كه‌ی به زیدانی راهێنه‌ر به‌خشیوه، به‌مه‌یش ئه‌و راهێنه‌ره مافی ته‌واوی له دوورخستنه‌وه و ده‌ركردنی یاریزانان و ده‌ستنیشان كردن و كڕینی یاریزانان ده‌بێت.
پێشتر مۆرینهۆ كاتێك له نێوان ساڵانی 2010 تا 2013 كه پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌دریدی له ئه‌ستۆ بوو، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامان مافی كڕین و دوورخستنه‌وه‌ی یاریزانان، هه‌مان پۆستی هه‌بوو.