سەرۆک بارزانی: ترسم لەوە هەیە جارێکی دیکە داعش بگەڕێتەوە
سەرۆک بارزانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە باسی دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە کرد و رایگەیاند: ترسم لەوە هەیە جارێکی دیکە داعش بگەڕێتەوە،
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەوکاتی بەغدا کرد، تێیدا وەزیرانی بەرگری و ناوخۆی عێراق ئامادە بوون و گوتی: لە ساڵی 2011 کە نزیکەی 100 هەزار سەربازی ئەمریکی لە عێراق بوون، کۆبوونەوەی زۆر لە بەغدا کرا لەسەر ئەوەی ئایا لەگەڵ ئەمریکییەکان بچینە نێو ڕێککەوتنێکی دووقۆڵییەوە یاخود دەبێت بچنە دەرەوە. لە یەکێک لە کۆبوونەوەکاندا کە وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆش ئامادە بوون، گوتم: ئێمە لێرە تاوتوێی چی دەکەین؟ با پرسیار لەوانە بکەین کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارن بە دۆسیەی ئەمنییەوە. لە وەزیری بەرگریم پرسی: ئایا هێز و توانای ئەوەت هەیە وڵات بپارێزیت؟ گوتی: "سوێند بە خودا هیچم نییە". لە وەزیری ناوخۆم پرسی، ئەویش گوتی: "سوێند بە خودا ناتوانم یەک سەربازگەش بپارێزم”.
سەرۆک بارزانی هەر لە بارەی ئەو کۆبوونەوەیەدا گوتی: هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لە ئامادەبووانم پرسی: باشە ئەگەر ئێستا ئەفسەرێکی ئەمریکی بێتە ئەم هۆڵەوە، ناتوانێت هەموومان دەستگیر بکات؟ یەکێک لە ئامادەبووان گوتی، "نەک ئەفسەر، بەڵکو سەربازێکی ئاساییش دەتوانێت ئەوە بکات". منیش گوتم: کەواتە باشتر نییە رێککەوتنێک هەبێت بۆ ئەوەی لانیکەم قۆناخی داگیرکاری کۆتایی پێبێت، سەروەریمان بگەڕێتەوە و رێککەوتنێکی دووقۆڵی لەنێوانماندا هەبێت؟ بەڵام گوێیان نەگرت و ململانێی سیاسییان پێوە کرد، سەرەنجام ئەمریکییەکان رۆیشتن و داعش هات و من لە هەمان سیناریۆ دەترسم.
سەبارەت بە جیاوازیی دۆخی ئێستا و رابردوو، سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە بارودۆخەکە گۆڕاوە و رایگەیاند: رەوشەکە ئێستا جیاوازە، ئەو کاتە هێزەکان خۆیان ناوی داگیرکارییان لە خۆیان نابوو و وەکو هێزێکی داگیرکەریش مامەڵەیان دەکرد، بەڵام لە ساڵی 2014 و دوای هاتنی داعش، حکوومەتی عێراق لەو کاتەدا پەنای بردە بەر ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپا و ناتۆ، دەیانگوت لەبەر خاتری خودا وەرن فریامان بکەون و هاوکاریمان بکەن.
سەرۆک بارزانی لەبارەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و کێشەکانی بەردەم بەڕێوەبردنی دەوڵەت گوتی: لە ڕاستیدا ئاستەنگ و بەربەست لەبەردەم هەر سەرۆکوەزیرانێکدا هەبووە؛ سەرۆکوەزیران هەڵبژاردەی تەواوی لەدەستدا نەبووە و خاوەنی دەسەڵاتی تەواو نەبووە، بەڵکو تا ڕادەیەک ئیرادەی لێ زەوت کراوە. ئەو حزبانەی کە هەن و لە پلەی یەکەمیشدا چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیارێتییەکە هەڵدەگرن، چونکە ئەوانن کە دەستیان بە حوکمڕانی کردووە، ئەمەش هەڵەیەکی زۆر گەورەیە، ناکرێت تەنیا یەک پێکهاتە حوکمڕانی بکات.
سەبارەت بەوەی ئایا ئێستا تەنیا چوارچێوەی هەماهەنگی حوکم دەکات؟ سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: نزیکەی هەموو شتێک بەدەست ئەوانەوەیە، سەرجەم دەسەڵاتەکانیان بەدەست خۆیانەوەیە. لەسەر ئەو بنەمایە ڕێککەوتبووین کە بگەڕێینەوە سەر بنەماکانی شەراکەت، سازان و هاوسەنگی، ئەگەر ئەمە جێبەجێ بکرێت باشە، بەڵام ئەگەر بەردەوام بن لەسەر هەمان ڕێچکەی پێشوو، ئەوا لە ڕاستیدا تەنیا چوارچێوەیە کە حوکم دەکات.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕەوتی سەدر و لایەنەکانی دیکە لە گۆڕەپانەکەدا ئامادە نەبن، حوکمڕانی چۆن بەڕێوە دەچێت؟ سەرۆک بارزانی گوتی: حوکمڕانییەکی کەمئەندام دەبێت، حوکمێکی ئیفلیج دەبێت ئەگەر ڕەوتی سەدر ئامادە نەبێت، ئەگەر ئێمە ئامادە نەبین و ئەگەر لایەنەکانی دیکەش ئامادە نەبن، بە دڵنیاییەوە حوکمڕانییەکە ئیفلیج دەبێت.
سەبارەت بە هەوڵەکانی پەراوێزخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قۆناخەکانی پێشوودا و ململانێی دابەشکردنی پۆستەکان، سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە: ئەوان لەو بڕوایەدابوون بەو کارانە هێزی خۆیان پێشانی پارتی دەدەن، پێیان وابوو بەرەیەکی گەورەن و دەتوانن بە تەنیا عێراق بەڕێوە ببەن و پارتی پەراوێز بخەن، بێگومان تووشی ئەو جۆرە وەهمە بووبوون. زۆر کەس هەوڵی پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی پارتییان دا، بەڵام سەرەنجام ئەوان خۆیان پەراوێزخران و دەرکران و پارتی وەک خۆی مایەوە.
سەرۆک بارزانی سەبارەت بە مەترسیی پێکدادانی ناوخۆیی و ڕێکخستنەوەی چەکی ئەو گرووپانە ڕایگەیاند: هیوادارم ئەم بابەتە نەگاتە ئاستی شەڕ و پێکدادان، چونکە ئەوە نە لە بەرژەوەندیی عێراقدایە، نە هەرێم و نە هیچ لایەکمان، بەڵام چۆن ئەم بابەتە یەکلایی دەکرێتەوە؟ لە ڕاستیدا من بە زەحمەت و سەختی دەبینم.
سەبارەت بە دیاریکردنی وادەیەک بۆ کۆتاییهێنان بەو پرسە، سەرۆک بارزانی گوتی: بە دڵنیاییەوە دیاریکردنی وادەی 30ی ئەیلوول زۆر سەختە. بەڵام ئەگەر چەند مانگێکی دیکەشی پێ بچێت و ئەم بابەتە بە شێوازێکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت، ئەوا دەستکەوت و سەرکەوتن دەبێت بۆ هەموو عێراق و بۆ خودی ئەو گرووپە چەکدارانەش. گرنگ ئەوەیە چەک دەبێت لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەت و یاسادا بێت، ئەگەر بەکاریش بهێنرێت، تەنیا بە فەرمانی فەرماندەیی باڵا بێت، نەک هەر کەسە و بە ئارەزووی خۆی مامەڵە بکات.
لەبارەی ڕۆڵی ئێران لەم دۆسیەیەدا و ڕێگاکانی چارەسەری، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد: گرنگ ئەوەیە ئەم دۆسیەیە بە ڕێگەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت؛ چ لەگەڵ ئێران بێت یان لەگەڵ هەر لایەنێکی دیکەی ئێران، ئەوە هەنگاوێکی باشە، بەڵام من بە سەختی دەبینم، چونکە هەندێک خەڵک هەن لەم بارودۆخە سوودمەندن، بۆیە بە ئاسانی دەستبەرداری چەک نابن.
سەبارەت بە فشارەکانی واشنتن و ئەگەری سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر عێراقدا، سەرۆک بارزانی هۆشداری دا و گوتی: ئەمەش بابەتێکی یەکجار گرنگە و دەبێت لەبەرچاو بگیرێت؛ ئەگەر ئەمریکییەکان سزا بەسەر عێراقدا بسەپێنن، وڵات دووچاری کێشەی یەکجار گەورە دەبێتەوە. ئەگەر پرسی چەک چارەسەر نەکرێت، عێراق باجەکەی دەدات، چ بە سزای ئابووری بێت یان بە دابڕان و گۆشەگیریی نێودەوڵەتی؛ هەموو ئەمانە بەسەر عێراقدا دێن، من پێشبینیی وا دەکەم.
نوێ دەکرێتەوە..