هه‌ڵوێستی گۆڕان له باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
شۆڕش حاجی: سوورین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه پێشتر به‌لایه‌نه‌كانمان راگه‌یاندووه
K24 - هه‌ولێر:
جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ تاووتوێكردنی ره‌وشی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوه.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وی جڤاتی نیشتمانی، شۆڕش حاجی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ڵوێستی خۆیان دووپات كرده‌وه و گوتی: "پێشتر ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كانی خۆمان له باره‌ی قه‌یرانی دارایی و سیاسی هه‌رێمی كوردستان داوه‌ته لایه‌نه سیاسییه‌كان".
شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، له باره‌ی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بزووتنه‌وه‌كه‌یان گوتی: "بۆ چارەسەركرنی قەیرانی سیاسیی ھەرێمی كوردستان جەختمان لەسەر ھەڵوێستەكانی پێشووی خۆمان كردووه‌ته‌وه".
شۆڕش حاجی گوتیشی: "گۆڕان سوورە لەسەر ئەو ھەڵوێستانەی كە پێشتر بە لایەنەكانیان راگەیاندووە".