كوردستان 24 له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا پرسى كيميايبارانكردنى پێشمه‌رگه ده‌وروژێنێت
كوردستان ٢٤ یەكەم كه‌ناڵ بوو كە له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بەكارھێنانی چه‌كی كیمیایی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دژی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان و ھاووڵاتیانی كورد، ورووژاند.
K24 – مۆسكۆ:
كوردستان ٢٤ یەكەم كه‌ناڵ بوو كە له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بەكارھێنانی چه‌كی كیمیایی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دژی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان و ھاووڵاتیانی كورد، ورووژاند.
لەو بارەیەوە ماریا زاخارۆف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا گوتی: رووسیا چەندین جار ئەو بابەتەی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی خستووه‌تەڕوو و كاریشمان لەسەر كردووە.
لەسەر ھاوكاریكردنی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لەلایەن حكوومەتی رووسیاوە، زاخارۆف بە كوردستان24ی گوت: ئێمە لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە دەكەین و دواتر وەڵامیشمان دەبێت.
قسه‌كانی ئاماژهیهكبوون بۆ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی زیاتری گرووپه توندڕه‌وه‌كان بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان.
رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت: دژی په‌ره‌سه‌ندنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه.
ماریا زهخارۆڤه، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی وه‌زاره‌تی كارووباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتى: ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كانه بكه‌وێته ده‌ستی رێكخراوێكی تیرۆرستی، یاخود چه‌ند كه‌سێكی تیرۆرست ئه‌وه ده‌بێ چ ئه‌نجامێكی لێ چاوه‌ڕوان بكه‌ین؟ به‌دڵنیایه‌وه ئێمه به باشی هه‌ست به مهترسیيهكان ده‌كه‌ین، كه مه‌ترسی ئه‌و چه‌كانه چه‌ند به‌رامبه‌ر زیاد ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ش چه‌ندینجار ئه‌و ئاریشهیهمان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خستۆته به‌ر باس، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌مان.
ئه‌م قسانه له وه‌ڵامی پرسیارێك خرانه‌ڕوو، كه كوردستان 24 بۆ یه‌كه‌مین جار هه‌واڵی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن رێكخراوی داعش له دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاووڵاتیانی سڤیلی كوردستانی گه‌یاند به وه‌زاره‌تی كارووباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا.
ماریا زهخارۆڤه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، له وه‌ڵامی پرسیارێكی ديكهی كوردستان 24 دا، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی ده‌ستی داعش، له‌لایه‌ن حكومه‌تی رووسیا، به دیار چاوه‌ڕوانی هێشتینیهوه.
ماریا زهخارۆڤه گوتيشى: سه‌باره‌ت به هاوكاریيهكانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان، پێویسته به‌دواداچوونی ته‌واوی بۆ بكه‌م و پاشان ئاگادارت بكه‌مه‌وه له زانیاری زیاتر و تۆكمه‌تر.
تا دێت بازنه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیيه‌كانی گروپه توندڕه‌وه‌كان بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی په‌ره‌ده‌سێنێت، جگه له‌وه‌ی بۆ رووبوونهوهیان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ره‌كه، لهههمانكایشدا بۆ تیماركردنی برینداران، چاره‌سه‌ر و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی پێویسته.