ئانچیلۆتی چۆنییه‌تی وه‌ستاندنی مێسی به‌به‌ڵگه‌وه ده‌خاته‌ڕوو
پلانێكی بۆ راگراتنی مێسی دۆزیوه‌ته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
كارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنه‌ری ئیتاڵی پێشتر له‌گه‌ڵ چه‌ندان یانه‌ی جیاواز رووبه‌ڕووی لیۆنێل مێسی بۆته‌وه، كاتێك راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان و ریال مه‌درید بووه له راگرتنی ئه‌و یاریزانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
پێگه‌ی 10greatgoals، كارلۆ ئانچیلۆتی بۆ وه‌رزی دادێ كاتێك ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن له ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا پلانێكی بۆ ڕاگرتنی مێسی داڕشتووه.
ئانچێلۆتی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه كۆنتڕۆڵكردنی مێسی زۆر سه‌خته، به‌ڵام رێگه چاره‌یه‌كی بۆ مه‌ترسییه‌كانی مێسی دۆزیته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: دانانی یاریزانێك بۆ چاودێریكردنی مێسی به‌شێوه‌ی (مان تو مان) رێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌و یاریزانه خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی بێوێنه‌یه و له توانای دا هه‌یه به كه‌یفی خۆی یاری به باشترین به‌رگریكاری جیهان بكات.
ئانچیلۆتی ئه‌م رێگایانه بۆ راگرتنی مێسی به باش ده‌زانێت.
ـ باشترین رێگه پته‌وكردنی هێڵی به‌رگرییه به‌شێوه‌ی یه‌ك تیم و ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگی كار بۆ راگرتنی لیۆ بكه‌ن.
ـ كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆشایی له‌به‌رده‌م و مێسی.
ـ دابه‌شبوون و دانانی زۆرترین یاریزان له ناوه‌ڕاستی یاریگه تا ڕێگری له گه‌یاندنی تۆپ به مێسی بكه‌ن.
ئانچیلۆتی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆرجار راهێنه‌رانی دژه مێسی بۆ راگرتنی ئه‌و یاریزانه زیاتر چاودێری باڵی چه‌پی بارسێلۆنا ده‌كه‌ن كه مێسی له‌و باڵه‌دا به قاچی چه‌پ ئاستێكی باڵا نماییش ده‌كات، به‌ڵام زیاده‌ڕووی له چاودێریكردنی ئه‌و هێڵه ده‌كه‌ن و نازانن بارسێلۆنا له باڵه‌كانی دیكه خاوه‌نی چه‌كی كاریگه‌ر و تۆقێنه‌ره.
ئانچیلۆتی سه‌ره‌ڕای ئه‌م پلانانه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مێسی له رۆژی خۆیدا بێت ڕاگرتنی مه‌حاڵه و پێویسته بێده‌نگی هه‌ڵبژێریت، چونكه هیچ تاكتیك و پلانێك بۆ وه‌ستاندنی مێسی سه‌رناگرێت، چونكه مێسی خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و ده‌توانێت به‌شداریی له هه‌موو شتێكی نێو یاریگه بكات و چی بیه‌وێت ده‌توانێت بیكات و بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ هیچ پلان و شتێكیش بكات.