ده‌رماڵه‌یه‌ك بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خه‌رج ده‌كرێ
"ئه‌و ده‌رماڵه به گوێره‌ی پێویستی و تایبه‌تمه‌ندیی شوێنه‌كان خه‌رج ده‌كرێ"
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگە لە مووچە، مانگانە دەرماڵەیەك بەناوی دەرماڵەی ئیشكردن و هەستیاری بۆ پزیشك و كارمەندانی تەندروستی خه‌رجده‌كات.
دكتۆر رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان بە ماڵپه‌ڕی كوردستان24 گوت: "دەرماڵەكە بۆ پزیشك لە 300 بۆ 500 هەزار دینار، بۆ كارمەندی تەندروستی لە 200 بۆ 300 هەزار و بۆ كارمەندی ئیداریش لە 75 بۆ 150 هەزار دینار دەبێت".
دكتۆر رێكه‌وت گوتیشی: "ئەو پارەیە بەپێی پارێزگاكان دابەشكراوە، بۆ سلێمانی و هەڵەبجە 1ملیار و600 ملیۆن دینار، بۆ هەولێر 1 ملیار و 400 ملیۆن و بۆ دهۆكیش 1 ملیار دینار دانراوە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر سامان به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 راگه‌یاند: "سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه ، وایكرد هه‌ندێك له كه‌رتی ته‌ندروستی مووچه‌یان زۆر كه‌مبێته‌وه به تایبه‌تی پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو و ئه‌و كارمه‌نده ته‌ندروستییانه‌ی ماوه‌یه‌كه دامه‌زراون".
دكتۆر سامان به‌رزنجی گوتی: "له دوایین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی بڕیاردرا ده‌رماڵه‌یه‌ك به ناوی ده‌رماڵه‌ی هاندان بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به گوێره‌ی پیویستیی و تایبه‌تمه‌ندیی شوێنه‌كان وه‌ك (فریاكه‌وتن، یه‌كه‌ی چاودێڕی چڕ، هۆڵی له دایكبوون، هۆڵی فریاگوزاریی و شوێنه هه‌ستیارییه‌كان كه 24 كاتژمێر په‌یوه‌ندی به ژیانی مرۆڤه‌وه هه‌یه) خهرجبكرێ".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر گوتیشی: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حكوومه‌تی هه‌رێم بڕی 4 ملیار دیناری بۆ ئه‌و ده‌رماڵه بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكردووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌و پاره‌یه به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌شكراوه كه ره‌چاوی تایبه‌تمه‌ندیی شوێنه‌كه‌ی تێداكراوه".
ئا: م.ح