ئێران كوردانی یارسان ده‌ستگیرده‌كات
ئیتڵاعات و پاسداران سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانییان ده‌ستپێكردووه و له سه‌ره‌تاشدا ده‌یان چالاكوانی كوردانی یارسانییان ده‌ستگیركرد و تا ئێستاش زیاتر له 100 چالاكوانییان ده‌ستگیركردووه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، له زاری چالاكوانێكی كوردانی یارسان ده‌ڵێت: "چه‌ته‌كانی پاسدارانی ئێران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌وه سه‌ر په‌رستگای یارسانه‌كان له كرماشان و سووكایه‌تییان به په‌یڕه‌وانی یارسان و چالاكوانه‌كان كردووه".
سۆران پالانی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عه‌ره‌بییه‌كان له حزبی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی ئێران بۆ رۆژنامه‌كه گوتی: "به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناو ئێرانه‌وه پێمان گه‌یشتووه، رژێمی ئێران، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی چالاكوانانی له شاره كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌تیش له سنه، سه‌قز و مه‌ریوان ده‌ستپێكردووه، له ناوچه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو به‌لووجستان و ئه‌هوازییشدا چالاكوانان ده‌ستگیركراون و تا ئێستاش ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان 100 چالاكوانی تێپه‌ڕاندووه".
پالانی گوتیشی: "رژێمی ئێران هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كات و ده‌یه‌وێت له خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان، به زۆر به شداری به كورد بكات كه بڕیاره له چه‌ند مانگێكی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت ".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ریه‌ك له سوپای پاسداران و ئیتڵاعاتی ئه‌و وڵاته، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه زۆربه‌ی كوردانی یارسانی تێدا نیشته‌جێن، له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا زۆرترین هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی چالاكوانانی تێدا ئه‌نجامدراوه.
هێزه‌كانی پاسداران و ئیتڵاعات، هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر په‌رستگا و سووكایه‌تی به په‌یڕه‌وانی ئه‌و ئایینه كردووه.
كیارش شاسواری، چالاكوانی كوردی یارسانی گوتی: "دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی ئێران و سه‌ركه‌وتنی یه‌كێك له نوێنه‌رانی خامه‌نائی له ناوچه‌كه، كۆمه‌ڵێك چه‌ته به بیانووی ئاهه‌نگگێڕان له‌به‌رده‌م دوایین په‌رستگای یارسانه‌كان له پارێزگای كرماشان كۆبوونه‌وه، كه له ئێستا سه‌رجه‌م په‌رستاگاكان داخراون و ته‌نها ئه‌وه‌یان له پارێزگاكه‌دا ماوه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كۆببوونه‌وه سووكایه‌تییان به په‌یڕه‌وان و سومبوله‌كانی ئایینه‌كه كردووه و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر په‌رستگاكه و جنێویشیان به‌و په‌یڕه‌وانه‌داوه كه له‌ناو په‌رستاگاكه‌دا بوون".
هه‌روه‌ها گوتی: "رۆژی دواتر یارسانه‌كانی دانیشتووی ئه‌و گه‌ڕه‌كه، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و ئه‌و كاره‌یان ئیدانه‌كرد كه به‌رامبه‌ر به په‌رستگا و په‌یڕه‌وانی یارسانی كرابوو، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به زه‌بری هێز و چه‌ك، كۆتاییان به خۆپیشاندانه‌كه هێناو دواتریش هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی چالاكوانانی كوردانی یارسانییان ده‌ستپێكرد".
له باره‌ی مافه‌كانی كوردانی یارسان له ئێران، ئه‌و چالاكوانی گوتی: "رژێمی ئێران به هاووڵاتی پله سێ سه‌یری یارسانه‌كان ده‌كات، چونكه هه‌م كوردن و هه‌میش یارسانیین، هه‌روه‌ها یارسانه‌كان ناتوانن خوێندن ته‌واو بكه‌ن و له ده‌وڵه‌ت پۆست وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها له مافی خۆپاڵاوتن له هه‌ڵبژاردنه‌كان بێبه‌شن و یارسانه‌كان هیچ نوێنه‌رێكیشیان له په‌رله‌مانی ئێران‌دا نییه".
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت