نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هۆشداری ده‌ده‌نه عه‌بادی
داوای 20%ی پۆسته‌كانی حكوومه‌ته ته‌كنۆكراته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
کورد داوای لە سەدا 20 ی پۆستەکان لە حکوومەتە نوێیەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وه‌زیرانی عێراق دەکات، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "بە عەبادیمان گوتووە، ئەگەر حکوومەتی عێراق بە تەواوی گۆڕانکاری تێدا بکرێت، دەبێت عەبادیش دەست لە کاربکێشێتەوە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تا ئێستا کورد پاڵێوراوانی خۆی بۆ پۆستەکان دیارینەکردووە.
ئەو حکوومەتەی عەبادی لە بەرنامە چاکسازییەکەیدا بۆ رزگارکردنی عێراق لە قەیرانەکان سەرقاڵی پێکهێنانییەتی، لە هەنگاوی یەکەمیدا نۆ وەزارەت گۆڕانکاریان تێدا دەکات، داوای لە لایەنە سیاسییەکانیش کردووە کاندیدیان بۆ ئەو پۆستانە بنێرن، کوردیش داوای لە سەدا 20ی پۆستەکان لە حکوومەتە تەکنۆکراتەکەی عەبادی دەکات، بەڵام تا ئێستا سەرکرادایەتی سیاسی کورد کاندیدی بۆ پۆستە نوێیەکان دیاری نەکردووە.
کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان گوتی: "پێویسته ئه‌و رێژه‌یه بچه‌سپێنرێت، نه‌ك هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كان، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و خوار پۆستی وه‌زیری پارێزگاری‌یان لێبكرێت".
هه‌وره‌ها گوتی: " عه‌بادی له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان گوتوویه‌تی پارێزگاری له‌و رێژه‌یه ده‌كه‌ین".
ئەم پەرلەمانتارەی یەکێتی نایشارێتەوە لەکاتی کۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆك فراکسیۆنە کوردییەکان، بە عەبادیان راگەیاندووە، ئەگەر حکوومەتی عێراق بە تەواوەتی گۆڕانکاری تێدابکرێت دەبێت خودی خۆیشی دەست لەکاربکێشیتەوە، بەڵام وەڵامی نوێنەرانی کوردی نەداوەتەوە.
نوێنەرانی کوردیش هۆشداری دەدەنە عەبادی هەوڵ نەدات لە حکوومەتی تەکنۆکرات پشت لە کورد بکات.
رەنگین عەبدوڵا: پەرلەمانتاری عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی گوتی: "عێراق وێرانه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان، له‌رووی سیاسی، عه‌قڵی، سه‌ربازی، ئابووری و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه و ناكرێت داوای پێكهێنانی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات بكرێت، ئایا ئه‌و حكوومه‌ته ئه‌و ئامانجانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه بۆی دیاریكراوه؟".
وەک سیاسییەکان دەڵین بێدەنگیی سەرکردایەتی سیاسی کورد لە هەمبەر بەغدا، پەیوەندی بە نەمانی متانەی کورد هه‌یە بە عێراقی یەکگرتوو.