به وێنه و ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نقه‌ره روویدا
ته‌قینه‌وه‌كه قوربانی گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه
K24 – ئه‌نقه‌ره:
په‌یامنێری كوردستان24 له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا روویدا و به‌هۆیه‌وه قوربانی گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
مسته‌فا به‌یار په‌یامنێری كوردستان24 گوتی: "له ناوچه‌ی كوڤه‌ن پارك له ئه‌نقه‌ره ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویدا، ئه‌مبولانسه‌كان قوربانییه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازنه‌وه".
گوتیشی: "ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی پۆلیس له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه".
لای خۆیه‌وه پارێزگاری ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاندووه: "ژماره‌ری قوربانییه‌كان تا ئێستا 25 كوژراو و 75 بریندارن".
مانگی رابردووش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نقه‌ره روویدا و قوربانی گیانی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه نوێده‌كرێته‌وه..
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)